Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەڵادزێ، پانێڵێک لەسەر ئایندەی سیاسی و ئابووری کورد لە عێراق بەڕێوەچوو

2017-12-10 17:47:27



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لە شارۆچکەی قەڵادزێ، بەناونیشانی "ئایندەی سیاسی و ئابووری کورد لە عێراق"، پانێڵێک بۆ دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنیەرانی عێراق سازکرا.،

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە، لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، لەسەر ئایندەی سیاسی و ئابووری کورد لە عێراق، پانێلێکی بۆ د.موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و سەردار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق سازکرد.

 

 

لە پانێڵەکەدا، سەردار عەبدوڵا، قسەیکرد و وتی:"کورد لە عێراق-دا ژمارەیەکی گەورەیە، بەڵام یاریکەرێکی باش نییە".

 

 

سەردار، وتیشی:"ئێمەی کورد تاکو ئێستا نازانین چیمان دەوێت، نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی تەندروست مامەڵە لەگەڵ عێراق-دا بکەین".

 

لەبەشێكی دیکەی قسەکانیدا، سەردار عەبدوڵا پێیوایە:"لەعێراق-دا بە ڕێگەی دیموکراسی و فیدڕاڵییەت کێشەکانی کورد چارەسەرناکرێت، بەڵکو تاکە چارەسەر دەوڵەتی کوردییە، چونکە عێراق مامەڵەی دوژمنکارانە لەگەڵ کوردا دەکات".

 

هەر لە پانێڵەکەدا، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی وتی:"شەڕ و ململانێکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێڕاق، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئیسرائیل و ململانێ سیاسی و مەزهەبییەکانی ناوخۆیە".

 

 

دەشڵێت:"بۆ ئەوەی بتوانین کێشەی کورد چارەس بکەین، پێویستە کێشە و ناکۆکیەکانی ناوخۆی کورد چارەسەر بکەین".

 

هەر لە قسەکانیدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئەوەشی خستەڕوو:"ئێمە لە عێراق-دا خەباتمان بۆ فیدراڵی نەکردووە و باوەڕیشمان بە فیدراڵیەت نییە، چونکە ئەگەر پێمان وابێت عێراق لەو ڕێگایەوە مافەکانی گەلەکەمان دابیندەکات ئەوە خۆهەڵخەڵەتاندنە".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin