Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانى، ماراسۆنێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئه‌نجامدرا

2017-12-10 15:58:48



ڕۆژنیوز - سه‌میرا شه‌هابی


به‌ هه‌ماهه‌نگی ڕێکخراوی ڕیچ و ئه‌مه‌ریکه‌ن کۆرنه‌ر و سه‌نته‌ری جێنده‌ر، له‌ناو زانکۆی سلێمانی ماراسۆنێک به‌ڕێوه‌چوو به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتیی بۆ شازده‌یه‌مین ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ توندوتیژی دژی ژنان، ماراسۆنه‌که‌ بۆ په‌نابه‌ران و ئه‌و ئاوارانه‌ی که‌ ده‌چنه‌ ناو ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ڕیکخرابوو.


ئه‌مڕۆ له‌ناو زانکۆی سلێمانی ماراسۆنێک به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ڕێکخراوی ڕیچ و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکه‌ن کۆرنه‌ر و سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانکۆی سلێمانی ئه‌نجامدرا بۆ پشتیوانیکردن له‌  ١٦ یه‌مین ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، به‌شداربووه‌کانی ئه‌م چالاکیه‌که‌ش دانیشتوى بازیان و به‌رده‌قاره‌مان و ڕاپه‌ڕین و شاری سلێمانی بوون، چالاکییه‌که‌ بریتی بوو له‌ پێشبڕکێی ڕاکردن و پێدانی خه‌ڵات به‌ یه‌که‌مه‌کان.


خه‌ڵات ئه‌حمه‌د وه‌ک نوێنه‌ری ڕێکخراوی ڕیچ و یه‌کێک له‌ ڕێکخه‌رانى ماراسۆنه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزی وت: " ئامانجمان له‌م چالاکییه‌ بۆ پشتیوانیکردن له‌ شازده‌یه‌مین ڕۆژی توندوتیژی دژی ژنان و وه‌ک مه‌راسیمێک بوو بۆ به‌شداریکردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌کان که‌ دێنه‌ ناو ڕێکخراه‌کانه‌وه‌ به‌ بێ جیاوازی".

 


هه‌روه‌ها ئایه‌ت غازی خوێندکارێکی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی، وه‌ک به‌شداربوویه‌ک و یه‌که‌می ماراسۆنه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" من وه‌ک به‌شداربوویه‌کی ئه‌م ماراسۆنه‌، ئامانجم پشتیوانیکردنه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی شانزه‌یه‌مین ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژی ژنان و من ده‌توانم وه‌ک ژنێک ده‌نگی خۆم بگه‌یه‌نم به‌ کۆمه‌ڵگا".

 


وتیشی: "توندوتیژی و کرده‌وه‌ی نابه‌جێ دژی ژنان به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕوی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئه‌مه‌ش جێی قبوڵکردن نیه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌م مه‌راسیمه‌دا ڕیژه‌ی پیاوان زیاتره‌ له‌ ژنان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابونه‌ریته‌کان نه‌ک زانکۆ، هیوادارم به‌م جۆره‌ چالاکییانه‌ توندوتیژیانه‌ی سه‌ر ژنان که‌م بکرێته‌وه‌ و کۆتایی پێبێت".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin