Smiley face
Smiley face
Smiley face

تاکور زەردەشتی لە زیندانی دهۆک مانی لە خواردن گرتووەو ڕەوشی نالەبارە

2017-12-10 14:44:37



ڕۆژنیوز – سۆران حسێن


کازم شوکری، ناسراو بە تاکور زەردەشتی، ماوەی چوار ڕۆژە لە زیندانی ئاسایشی گشتی پارتی لە دهۆک، مانی لە خواردن گرتووەو ڕەشی تەندروستی نالەبارە.

 

تاکور زەردەشتی له‌ ڕۆژی ٦ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ دهۆک، له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، لەبارەی ڕەوشی تەندروستیەوە لەئێستادا یەشاری کازم بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

 

یەشاری کوڕی تاکور زەردەشتی، تایبەت بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"چوین بۆ بۆبینی باوکم لە زیندان، بەڵام هیچ زانیارییەکی ئاشکرامان پێ نەدراو ڕێگا نەدرا بیبینن، ئێستا نازانین بۆ دەستگیرکراوە".

 

یەشار وتیشی:"ئەوەمان زانیوە کە باوکم لە زیندانی ئاسایشی گشتی دهۆک بەندکراوە، هەروەها لەو ڕۆژەوەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە، مانی لە خواردن گرتووە".

 

دەربارەی ڕەوشی تەندروستی تاکور، یەشار وتی:"ئەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە باوکم مانی لەخواردن گرتووە، بێگومان ڕەوشی تەندروستی نالەبارە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin