Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانى، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌وت دابه‌شده‌کرێت

2017-12-10 14:45:45



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌ هاوکاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵاندا ده‌کرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێکیش ته‌نها ٥٣ هه‌زار دیناره‌.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى قایمقامیه‌تى سلێمانى، ئه‌مڕۆ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و کانزاکان و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان کۆبووه‌وه‌، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری ده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌ دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا کرا.


پاش کۆبوونه‌وه‌که‌، محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و کانزاکانی سلێمانی وتی: به‌ هاوکاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاردراوه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌که‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵاندا بکرێت.


محه‌مه‌د حه‌سیب وتیشی: له‌ پرۆسه‌ی دابه‌شکردنه‌که‌دا، کار به‌ کارتی زیره‌ک ده‌کرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێکیش ته‌نها ٥٣ هه‌زار دیناره‌.


سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ی جێگۆڕکێیان کردووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌کێکی تر نیشته‌جێ بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، توشی هیچ گرفتێک نابن و له‌و گه‌ڕه‌که‌ تازه‌ی لێی نیشته‌جێن به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان وه‌رده‌گرن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin