Smiley face
Smiley face
Smiley face

"کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە هاوکاری تاوانەکانی تورکیایە"

2017-12-10 14:28:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بە مەبەستی پشتگیریکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە سویسرا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و تێیدا ڕاگەیەندرا، کە کۆمیتەی ڕیگریکردن لە ئەشکەنجە- سی پی تی، هاوکاری تاوانەکانی تورکیایە.

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی شاری زیوریخی سویسرا لە یەکێک لە زنجیرە چالاکییەکانی کەمپەینی سەرهەڵدە بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکییەکیان ڕێکخست و ڕەخنەیان لە هەڵوێستی سی پی تی گرت بەرامبەر بە گۆشەگریکردنی ئۆجالان لەلایەن حکومەتی تورکەوە.

 

موراد تارلاک، وتەبێژی گەنجانی ئازادی سویسرا لە خۆحپیشاندانەکەدا قسەی بۆ چالاکوانان کردو وتی: عەبدوڵا ئۆجالان هیوای ئازادییە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانماندا تا ڕۆژی ئازادکردنی.

 

پاشان قادر ئۆزکان، بەناوی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی سویسراوە قسەیکردو، وتی: لە ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا، کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و پەرلەمانی ئەوروپا بە بێدەنگیان لە ئاست پێشێلکردنی مافەکانی ئۆجالان و گەلی کورد، هاوکاری حکومەتی تورکن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin