Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزه‌کانى عێراق: ته‌واوى خاکى عێراق له‌ ده‌ستى داعش ده‌رهێنرا

2017-12-09 14:58:32



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى ٩٠ گوند و ١٦ هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا، کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى ته‌واوى خاکى عێراقیان له‌ژێر ده‌ستى داعش ڕاگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند، که‌ هێزه‌کانى عێراق ٩٠ گوندى دیکه‌ و ١٦ هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا خاکى عێراقیان له‌ ده‌ستى داعش ده‌رهێناوه‌، به‌وه‌ش ته‌واوى خاکى عێراق له‌ داعش پاککرایه‌وه‌.


یاره‌ڵا ئه‌وه‌شى وت: هێزه‌کانى عێراق که‌ له‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى جزیره‌ و فرقه‌ى پیاده‌ى ٧ و فرقه‌ى پیاده‌ى ٨ و فرقه‌ى قه‌ڵغانى ٩ و فرقه‌ى موده‌ره‌عه‌ و لیواکانى حه‌شدى شه‌عبى توانیان ناوچه‌یه‌کى فراوانى نێوان نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار به‌ هاوکارى هێزى ئاسمانى کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه‌، که‌ بریتى بوو له‌ پاککردنه‌وه‌ى ٩٠ گوند و زیاتر له‌ ١٦ هه‌زار کیلۆمتر دووجا.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد: ئه‌و هێزانه‌ توانیان خاڵى سنورى نێوده‌وڵه‌تى نێوان سوریا و عێراق له‌ باکورى فورات کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه‌، به‌وه‌ش ته‌واوى خاکى عێراقیان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ده‌رهێنا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin