Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورک ئاماری سەربازە کوژراوەکانی دەشارێتەوە

2017-12-09 14:11:24



ڕۆژنیوز - ناوندی هەواڵەکان

 

ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانی سوپای تورک لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە لە شەڕەکاندا دەکوژرێن و ژمارەیەکی دیکەشیان کە دەکەونە دۆخی ناجێگیری دەروونییەوە خۆیان دەکوژن، سوپای تورک ئاماری کوژراوەکانی دەشارێتەوە.

 

سوپای تورک کە شەڕی بە سەر باکوری کوردستان دا سەپاندووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر تێکدەچێت، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی دەشارێتەوە بۆ ئەوەی پروپاگەندە بکات بۆ هێزەکانی.

 

ئۆگوزهان ئەسەری تەمەن ٢٢ ساڵ یەکێک بوو لەو سەربازانە، کە لە چەلێی سەربە جولەمێرگ سەربازیی دەکرد، ناوبراو بۆ ئیجازە ماوەیەک گەڕابووەوە ئیزمیر، بەڵام تەرمەکەی لە نزیک کۆگایەکی تەقەمەنی دۆزرایەوە.

 

پاش دۆزینەوەی تەرمەکەی پزیشکی دادی تورک ڕایگەیاند، کە ناوبراو گولـلەی لە خۆی داوە و خۆی کوشتووە.

 

دواتر ئاشکرابوو، کە ئۆگوزهان هاوڕێی سەربازێکی دیکە بووە بە ناوی هاروون ئارڤەس، کە لە چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا کوژراوە، ئەسەریش پاش ئەو ڕووداوە کەوتووەتە دۆخێکی ناجێگیری دەروونییەوە و خۆی کوشتووە.

 

سوپای تورک لەو نێوانەدا بە هەموو جۆرەکان ئاماری کوژراوەکانی دەشارێتەوە و کوژرانی سەربازەکانی بە درۆ بە هۆکاری دیکە دەگەڕێنەتەوە.

 

بۆ نموونە سوپای تورک لە بارەی لە چالاکییەکی گەریلاکان دژی زرێپۆشێکی سوپا لە چەلێ، ڕایگەیاند، کە ئەو زرێپۆشە بە ڕووداوی هاتوچۆ تێکشکاوە و لە ئەنجامیدا ١٥ سەرباز برینداربوون.

 

هەروەها هەر لەم دواییانەدا ڕایگەیاند، کە سەربازێک بە ناوی دەمیریورەک لە تاشەبەردەوە کەوتووەتە خوارەوە و مردووە، لە کاتێکدا لە چالاکی گەریلاکاندا کوژرابوو.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin