Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنگرەی ڕاگەیاندن لە بەغدا دەستیپێکرد

2017-12-09 14:05:46



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لەژێر دروشمی 'بەغداد بە سەرکەوتن و یەکگرتوویی و عێراقەوە رۆژنامەنووسانی جیهان لەباوەش دەگرێت' کۆنگرەی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی چالاکییەکانی خۆی دەستپێکرد.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە بەشداریی شاندی دەیان وڵاتی جیهان، کۆمکاری وڵاتە عەرەبییەکانی و ڕۆژنامەنووسە ناسراوەکان، کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند لە بەغدا دەستیپێکرد.

 

یەکەمین دانیشتی کۆنگرەکە بەناوی 'خولی قودس' و بە دروشمی ''بەغداد بە سەرکەوتن و یەکگرتوویی و عێراقەوە رۆژنامەنووسانی جیهان لەباوەش دەگرێت' بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی دەستی پێکرد.

 

کۆنگرەکە لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقەوە ڕێکخراوە، ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتاری عێراق و بەڕێوەبەرانی میدای عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانی نزیکەی ١٠٠ وڵات بەشدارییان تێدا کردووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin