Smiley face
Smiley face
Smiley face

وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی ترامپ گرت

2017-12-09 13:12:02



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وڵاتانی ئەوروپیی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دژایەتی بڕیاری ترامپیان کرد بۆناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.

 

دوێنێ کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر داوکاریی هەشت ئەندام لە ١٥ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بەڕێوەچوو و تێیدا وڵاتانی ئەوروپی تێکڕا ڕەخنەیان گرت لە بڕیارەکەی ترامپ.

 

لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، سوید و ئیتالیا بڕیارەکەی ترامپیان بە بڕیارێکی ڕووخێنەر لە بارەی پەیوەندیی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا ناوزەد کرد و بانگەوازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کرد، کە پڕۆژە پێشنیاریی ئاشتیی نێو دوو لایەنەکە بگرێتە بەر.

 

هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەجۆرێک دژایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ترامپ، جگە لە نوێنەری ئەمریکا لەو ئەنجومەنەدا.

 

نیکی هەیلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجومەنەکدا نەتەوە یەکگرتوەکانی تۆمەتبارکرد بەوەی، کە زیاتر لەوەی پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش بخات، گورزی لێدەدات.

 

 

ڕێکس تەیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی بە پایتەخت بینینی قودس بۆ ئیسرائیل، وتوویەتی: گواستنەوەی باڵویۆزخانەی ئیسرائیل بۆ قودس چەند ساڵ دەخایەنێت و هەموو بڕیارێک لە بارەی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پشت بە دانوستانەکانی نێوانیان دەبەستێت.

 

هاوکات رێبەرانی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان بانگەوازیی موسڵمانانی جیهانیان کردووە کە بڕژێنە سەر شەقامەکان دژی ئەو بڕیارە ترامپ، دوابەدوای ئەو بانگەوازییە هەزاران موسڵمانی دانیشتووی ئەمریکا لە پارکی لافایێت سکۆئەری بەر دەم کۆشکی سپی نوێژی جەماعەتیان کرد.

 

هەر دوێنێ لە سەرتاسەی غەزە خۆپیشاندان ئەنجام درا و لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلییەوە هێرش کرایە سەریان، دەوترێت دوو کەس لە ئەنجامی هێرشەکاندا کوژراون.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin