Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەینی توڕەییدا دوو فەلەستینیی کوژران و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش برینداربوون

2017-12-08 18:04:51



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە خۆپیشاندانی هەینی توڕەییدا دوو فەلەستینیی کوژران و نزیکەی  ٣٠٠ی دیکەش بریندار بوون.

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ شاره‌کانی قودس و رامه‌ڵا و به‌یت له‌حم و خه‌لیل و غه‌زه‌ لە فەلەستین، خۆپیشاندانێک لەژێر ناوی (هەینی توڕەیی) لە دژی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ‌ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ته‌لئه‌بیب-ەوە بۆ قودس به‌ڕێوه‌چوو.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی سوری فەلەستینی، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیکیی وەڵامی خۆپیشاندەران داوەتەوە.

 

ڕاشگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا، دوو خۆپیشاندەر لە باشوری کەرتی غەزە کوژراون و بەگشتی-ش ٣٠٠ کەس برینداربوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin