Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە حەلەب هێرشەکەی سەر کامپی مەخمور شەرمەزار کرا

2017-12-08 16:42:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری حەلەب-ی وڵاتی سوریا، تەڤدەم هێرشەکەی سەر کامپی مەخموری شەرمەزار کرد و داوای لە حکومەتی عێراق و  هەرێمی کوردستان کرد، کە بە ئەرکی خۆیان هەستن و بێنە سەر خەت.

 

ئەمڕۆ، تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم)، لە شاری حەلەب-ی باکوری سوریا بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک هێرشەکەی سەر کامپی مەخمور (شەهید ڕۆستەم جودی)، شەرمەزار کرد.

 

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن ئەحمەد خەلیل، یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی تەڤدەم-ەوە خوێندرایەوە، کە تیایدا هاتبوو:"هێرش لە دژی پەنابەرانی کورد لە کامپی مەخمور شەرمەزار دەکەین، داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و لە ئاست ئەو ڕووداوە بێنە سەر خەت".

 

هەر لە ڕاگەیەنداروەکەدا، سەرەخۆشیی لە خانەوەدادەی شەهیدان کرا و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان خوازرابوو.

 

جێگای ئاماژەیە، کاتژمێر ٠٦:٤٥ خولەکی ئێوارەی ٦ی ئەم مانگە هێرشێکی موشەکیی کرایە سەر شوێنی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودیی لە شارۆچکەی مەخمور، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ناوەندی پاراستنی مەخمور بە تەواوی ڕووخا و پێنج کەس شەهید و سیانی دیکەش برینداربوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin