Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٣ هاوڵاتیش بریندارن

2017-12-07 14:09:54



ڕۆژنیوز – سعود شای گۆران

 

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر – دهۆک، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو سێ هاوڵاتیش بەسەختی بریندارن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر – دهۆک و لە نزیک گوندی قادسیە-ی سەربە شارۆچکەی بەردەڕەش، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و پیکاب،دا ڕوویدا.

 

مقدەم ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهوک، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئاگادارکراینەوە لە ڕووداویکی هاتووچۆ، کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و پیکابدا ڕوویداوە، کە تێیدا سێ هاوڵاتی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوەو سێ هاوڵاتییش بە سەختی برینداربوون.

 

وتیشی: یەکێک لەو سێ هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوەو ژنە، و بریندارانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin