Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەریم سنجاری: حکومەتی ئەلەکترۆنی دەتوانێت کارەکان خێراتر بکات

2017-12-07 10:56:38



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم حکومەتی ئەلەکترۆنی ڕاگەیاند و وەزیریش ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی ئەلەکترۆنی دەتوانێت کارەکان خێراتر بکات و ڕێگری لە گەندەڵی بکات.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی هەواڵی ساز کرد و تێیدا دامەزاندنی حکومەتی ئەلەکترۆنی ڕاگەیاند.

 

سنجاری ئاماژەی بەوە کرد کە: گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان.

 

هەروەها وتیشی: حکومەتی ئەلەکترۆنی، بەڕیوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێراتر و شەفاف دەکات، هەروەها ڕێگریش لە گەندەڵی دەکات.

 

وەزیری ناوخۆی وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری ڕێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە : پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش UNDP، بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاری وەک پێشەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin