Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢٥ی نۆڤەمبەر دەبێتە پەیامی یەکدەنگیی ژنان

2017-12-06 15:29:12



ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی

 

لە شارۆچکەی خانەقین، پێشانگایەکی شێوەکاریی بەدروشمی "25 نۆڤه‌مبه‌ر په‌یامێک بۆ یه‌ک ده‌نگیی ژنان" کرایەوە و کۆڕێک-یش لەسەر بەشودانی کچی منداڵ بەڕێوەچوو.

 

ئه‌مڕۆ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌  شارۆچکه‌ی خانه‌قین-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ چه‌ندین گروپ و ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنیی و پەیمانگای هونەرە جوانەکان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان لە گەرمیان، چالاکییەکی هاوبەشیان بە دروشمی" 25 نۆڤه‌مبه‌ر په‌یامێک بۆ یه‌ک ده‌نگیی ژنان" بەڕێوەبرد.

 

 

چالاکییه‌کان بریتیبوون له‌ پێشانگایه‌کی شێوه‌کاریی و سازدانی کۆڕێکی هۆشیارکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شودانی منداڵ.

 

زه‌ینه‌ب ئه‌رکه‌وازی، سه‌رپه‌شتیاری گروپی ئاشتی و بەشداربووی چالاکییەکە به‌ ڕۆژنیوزی وت: دەمانەوێت لەڕێگای ئەم چالاکییەوە پەیامی ژنان بگەیەنین و تواناکانیان دەربخەین.

 

                                                                             

هەروەها، عه‌قید له‌میعه‌ محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان لە گه‌رمیان  به‌ ڕۆژنیوزی وت: کۆڕەکەی ئەمڕۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هەمواری باری که‌سێتی بوو، که‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێنده‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کراوه، چونکه‌ ئاکامه‌ خراپه‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ زۆره‌ و دەمانەوێت دژی ئه‌و پرۆژه‌ بوه‌ستین، ئومێده‌وارم ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت و نه‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردن.

 

 

 

حسێن ئه‌رکه‌وازی، ڕاگری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی خانه‌قین-یش ئاماژەی بە چلاکییەکانی پەیمانگاکەیان کرد و به‌ ڕۆژنیوزی وت: په‌یمانگاکەمان مه‌ڵبه‌ندێکی  هونه‌ریی ڕۆشنبیرییه‌ له‌ شارۆچکەکەماندا، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چالاکیی هونه‌ریی له‌ بواری مۆسیقا و شێوه‌کاریی و شانۆ ئه‌نجام دەدەین، نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌کادیمییه‌کان به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ که‌ به‌هره‌مه‌ندن، چونکه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک سود له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان ببینێت.

 

 

ڕاگری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی خانه‌قین وتیشی: ‌ده‌بێت توانا و به‌هه‌ره‌کانی ژنان به‌ گەڕ بخرێت و به‌کار بهێندرێت له‌ بواره‌ جیاجیاکان.

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin