Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢٥٠ پارێزەر بۆ بینینی ئۆجالان داواکارییەک ئاراستەی دادگای بۆرسا دەکەن

2017-11-22 21:02:34



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

٢٥٠ پارێزەر لە تورکیا، لە هەوڵدان بۆ سەردایکرندی ئیمرالی و بینی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ سەردانی دادگای کۆماری بۆرسا لە تورکیا دەکەن و داواکارییەک بۆ بینینی ئۆجالان ئاراستەی دادگاکە دەکەن.

 

ئەمڕۆ، پلاتفۆرمی مافناسانی ئازادیخواز، لە بارەگای کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئیستانبول، لەبارەی سەردانیکردنی دادگای کۆماری بۆرسا، بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، پارێزەر ڕازییە تورگوت، ڕایگەیاند:"٢٥٠ پارێزەر ئامادەن بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدەن، سبەینێش دەچینە دادگای کۆماریی بۆرسا و داواکارییەک بۆ بینینی ئۆجالان پێشکەش دەکەین، چونکە گۆشەگیری لەسەر زیندانیانی ئیمرالی ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەکرێت".

 

تورگوت، ئاماژەی بەوەشکرد:"پارێزەرەکان لە ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ و شاندی ئیمرالی لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ و بنەماڵەکەشی لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٦ەوە چاویان بە ئۆجەلان نەکەوتووە، لە ئێستادا لە زیندانی ئیمراڵی هیچ هەواڵێک لە ئۆجەلان و ٣ زیندانیی تر بە ناوەکانی عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حەمیلییە یڵدرم نازانرێت".

 

ڕازییە تورگوت، وتیشی:"لەبەر باری نائاسایی، هەموو مافێکی پەیوەندی و بینین بە ئۆجالان ڕگیراوە، لە هیچ دەستوور و بڕیارنامەیەکدا نییە، زیندانیکراو نەتوانێت لەگەڵ پارێزەر یان بنەماڵەکەی کۆببێتەوە، بۆیە ڕێگا نەدان بە بینی ئۆجالان، نە دەستوورییە و نە یاساییە".

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، پارێزەر ئەرجان کانار ڕایگەیاند:"لە جیهاندا ٢ کەس زۆرترین سیاسەتی گۆشەگیرکردنیان بەرامبەر پەیڕەوکراوە و ئەو کەسەش یەکیان ماندێلا و ئەوی تریشیان ئۆجەلانە، ئەو گۆشەگیرییە لەسەر ئۆجەلانە تاوانی مرۆڤایەتییە و لە دژی دەستووریشە، پێشێلکردنی خاڵەکانی دووەم و سێیەمی یاسای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاشە، چونکە لەو خاڵانەدا بە ڕوونی هاتووە، کە گۆشەگیریی درێژخان ڕێڕەوێکە بەرەو مردن، لەبەرئەوەش دەبێت بە خێرایی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و هاوڕێکانی هەڵبگیرێن".

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکدا، گولسەرەن یۆلەری، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئیستانبول ئەوەی خستەڕوو، بۆ کۆتایهاتن بەو گۆشەگیرییە هەموو هەوڵێک دەدەن، چونکە هەمووان هەست بەو گۆشەگیرییە دەکەن و لەناو کۆمەڵگادا پرسیاری ئەوە وروژاوە کە لە ئیمراڵی چی ڕوو دەدات؟.

 

یۆلەری، وتیشی:"ئەو کەسەی کە گەلی کورد بە ڕێبەری خۆی دەزانێت گۆشەگیرکراوە و ئەوەش زیانی بە هەوڵەکانی ئاشتی گەیاندووە، ئەوەش زیانی بۆ داهاتووی سەرتاسەری کۆمەڵگاکەمان هەیە و لەبەر ئەوەش دەبێت بە خێرایی گۆشەگیرییەکە لاببرێت".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin