Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێچیرڤان بارزانی داوای زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەکات

2017-11-22 20:11:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند: داوا له‌ دۆستانی هه‌رێمی كوردستان دەكەین، له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

 

هەر بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق نامەیەکی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای گەیاندووەتە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە:"هه‌وڵێكی جددی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌ ئارادایه".

 

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویشی کردووەتەوە:"لە نامەکەدا بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەمەبەستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكان ده‌كات، دووپاتیده‌كاته‌وه‌ بەریتانیا به‌ هه‌مان ئاراسته‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە:"هه‌رێمی كوردستان بەردەوام هه‌وڵی داوه‌ ناكۆكییەكان له ڕێگای دیالۆگەوه چاره‌سه‌ر بكرێن، داواش له‌ دۆستانی هه‌رێمی كوردستان دەکەم، بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin