Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەبری ئۆک: ئەگەر دەوڵەتی تورک بچێتە عەفرین دەکەوێتە زەلکاوێکەوە لێی دەرناچێت

2017-11-22 15:45:46



 

ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
 
ئەندامێکی دەستەی بەرێوەبەریی کەجەکە، ڕیاگەیاند، ئەگەر دەوڵەتی تورک بچێتە عەفرین، ئەوێ دەبێتە زەلکاوێک کە لێی دەرناچێت.
 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار، سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی کەجەکە، هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندی نیوان وڵاتان و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

 

سەبری ئۆک پیلانەکانی تورکیای لەسەر سوریا هەڵسەنگاندو، ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەتی تورک بچێتە عەفرین، ئەوێ دەبێتە زەلکاوێک کە لێی دەرناچێت، ئەگەر ڕوسیا رێگا بە تورکیا بدات و ئەمریکا بێدەنگ بێت، ئەوە داگیرکاری دەستپێدەکات و دەبێت هەموو گەلی کورد لەو راستییە بە ئاگابێت.

 

سەبارەت بە داهاتووی سوریا و رێبازەکانی چارەسەری دوای شکستی داعش، ناوبراو، وتی: دوای داعش دۆخی هەرێمەکە گۆڕاوەو وتوێژەکان لەسەر چارەسەری سیاسی  بۆ ئاڵۆزیەکانی سوریا لە رۆژەڤ دایە ، بۆیە ناتوانن بەبێ هەبوونی کورد سیاسەت یان پلانێکی چارەسەری پێشبخەن، سوریا نە سوریای رابردووەو ئێران و ئێراقیش بە هەمان شێوە.

 

وتیشی: کورد خاوەن ڕەسەنایەتییە کە بووەتە خاوەن هۆشمەندی نەتەوەیی دیموکراتیک و لە هەر جۆرە نەژادپەرستی و دەسەڵاتداریی دوورە، بۆ هەموو گەل و باوەڕمەندان پرۆژی چارەسەری پێیە.

 

ئۆک، سەبارەت بە پەیوەندی تورکیا و ڕوسیا،و داگیرکردنی ئیدلب، وتی: رووسیا تورکیای گەیاندە ئدلیب، بەو پێیەی ئێمە ئاگادارین ئێستا ڕوسیا لەوان رازی نییە، لەوانەیە روسیا هێزی خۆی لە ئیدلب جێگیربکات، وتیان ئێوەی رێکخراوی ئەلنوسرە تەسفیە بکەن، کەچی ئێستا لە گەڵ ئەلنوسرە لە ناو پەیوەندیدان  و پێکەوەن، لەبەر ئەوە ناکۆکی کەتوەتە نێوانیان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin