Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە دەربارەی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکان لە ئامەد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2017-11-22 15:08:05



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕێکدا لە نێوان گەریلاکان و سوپای تورکدا، چەند سەربازێکی تورک کوژراون و برینداربوون، هەروەها گەریلایەکێش شەهید بووە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئۆپەراسیۆن و شەڕ لە ئامەد، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ٩ی ئەم مانگە سوپای تورک لە مەیدانی شەهید ناڤدار-ی سەربە ناوچەی لیجەی ئامەد، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، لە نیوان سوپای تورک و گەریلاکانی ئێمەد شەڕ هاتە ئاوارە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون، کە تا ئێستا ژمارەکەیان بە وردی ئاشکرا نەبووە".

 

هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەکی لەو شەڕەدا راگەیاندووەو، ئاماژەی بەوەکردووە:"هەڤاڵێکمان بە ناوی بەرخۆدان شۆڕش، کە تادواین فیشەک شەڕی کردووە شەهیدبووە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin