Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی بناری قەندیل: پێویستمان بە هاوکاریی یەکتر و شۆڕش هەیە

2017-11-22 14:13:17



ڕۆژنیوز - قه‌ندیل

 

بەشێک لە ژنانى بنارى قه‌ندیل ڕایده‌گه‌یه‌نن: له‌ باشورى کوردستان ژنان له‌ دۆخێکى خراپ  و پڕ له‌ زه‌حمه‌تیدان، بۆیە پێویستمان هاوکاریى یه‌کتر و سەرهەڵدان و شۆڕش هەیە.

 

لەکاتێکدا نزیکدەبینەوە لە 25 ى نۆڤه‌مبه‌ر (ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى دژى ژنان)، له‌بنارى قه‌ندیل ژنان سه‌ره‌ڕاى شه‌رمه‌زارکردنى توندوتیژییه‌کان، په‌یامى خۆیان له‌ڕێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنیوزه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو.

 

کیشوه‌ر، یەکێک لەو ژنانەیە  پێى وابوو له‌ڕووى مادیی و مه‌عنه‌وى ژنان له‌ باشورى کوردستان له‌ ژێر فشاریکى زۆردان و وتى:"توندوتیژیى له‌سه‌ر ژنانى گه‌نج و ئه‌وانه‌ى هاوسه‌ریان هه‌یه‌ زۆرە‌، ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پیاودا بڕیارى ژیانى خۆیان بده‌ن، بۆیه‌ ژنان پێویستیان به‌ سەرهەڵدان و شۆڕش هه‌یه‌".

 

 

ئامینه‌ئه‌حمه‌د، ژنێکى دیکه‌ى بنارى قه‌ندیلە و وتى: به‌هه‌موو جۆرێک دژى توندوتیژییم، نابێت پیاوان ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌سه‌ر ژنان بسه‌پێنن.

 

 

ژنێکى دیکه‌ به‌ناوى ڕووناک ئاسۆ، هیواى خواست توندوتیژییه‌کانى سه‌رژنان نه‌مێنێت و وتى: پیاوان ناتوانن پشتگیریى ژنان بکه‌ن، ژن خۆى ده‌توانێت ئازادیى ده‌ست بخات، بۆ سه‌رکه‌وتن-یش پێویسته‌ ژنان هاوکاریى یه‌کتربکه‌ن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin