Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکێتی عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت لە کوژرانی کادیرەکەی

2017-11-22 13:40:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەسەر کوژرانی کادیرەکەیان دەڵێن: حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە بە بەرپرسیار دەزانین و دەبێت دەست بەجێ تاوانباران بدۆزنەوەو راپێچی دادگایان بکەن.

 

ئەمڕۆ، مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیتشمانی کوردستان، لەسەر کوژرانی "حسێن عەلی مەعروف"  کادیر و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی یەکێتیی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەناوی مەڵبەندی رێکخستنی خانەقینەوە ئیدانەی هەڵکوتانە سەر ماڵ و شەهیدکردنی "حسێن عەلی مەعروف" کادیر و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەین، کە شەوی 21-11-2017 کەلەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لەماڵەکەی خۆیدا لەگوندی سەعیدەی سەربە شارۆچکەی خانەقین بەدەستێکی رەش شەهید کراوە.

 

ئاماژەش بەوەدراوە:"حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە بە بەرپرسیار دەزانین و دەبێت دەست بەجێ تاوانباران بدۆزنەوە و ڕاپێچی دادگایان بکەن".

 

باس لەوەشکراوە: حسێن عەلی مەعروف یەکێکبووە لەکادیرە چالاک و دڵسۆزەکانی سنوری رێکخستنی مەڵبەند و هەروەها هیوای چاکبوونەوە بۆ کوڕەکەی "عومەر حسێن عەلی مەعروف" دەخوازین کە برینداربووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin