Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی: دەیان تۆن کەلوپەل و پێداویستی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە کۆکراوەتەوە

2017-11-21 18:51:50



ڕۆژنیوز – شۆڕش و شاڵاو

 

لە شاری سلێمانی، بڕی ۱۳ ملیۆن دینار و دەیان تۆن کەلوپەل، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی دەربەندیخان و شاری کرماشان، لە ڕێگەی دوو کەمپەینەوە کۆکراوتەوە، بەوتەی یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکانیش، دوای تەواوبوونی کاروبارە ئیدارییەکان، هاوکارییەکان دەگاتە دەستی زیانلێکەوتووان.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، ئەنجامی دوو کەمپەینی کۆکرنەوەی هاوکاری، کە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شەوی ١٢ ی ئەم مانگە ڕێکخرابوو، ڕاگەیەندرا.

 

 هێمن غازی، سکرتێری ڕیکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز وتی:"توانیمان لە کەمپەینەکەماندا، بڕی ۹ ملیۆن دینار و٢٠ تۆن کەلوپەل و پێداویستی کۆبکەینەوە".

 

 

هێمن، وتیشی:"هاوکارییەکانی ئێمە بۆ زیانلێکەوتوانی شارۆچکەی دەربەندیخان-ی سەر بە شاری سلێمانی و شاری کرماشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان".

 

هەروەها، سەردار عەزیز، ئەندامی ڕێکخرای دەنگی شەقام، بە ڕۆژنیوزی وت:"ئێمە ماوەی هەفتەیەکە، کەمپەینی سڵاو ڕۆژهەڵات-مان ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا، توانیمان بڕی ٤ ملیۆن دینار و ۲ بارهەڵگر کەلوپەلی پێویست بۆ زیانلێکەوتووان کۆ بکەینەوە".

 

 

لەبارەی چۆنێتی ناردنی هاوکارییەکان بۆ زیان لێکەوتووان، سیروان عەزیز وتی:"لەگەڵ ٥ ڕیکخراوی دیکە لە شاری سلێمانی، هەماهەنگیمان هەیە و دوای کۆتای هاتنی کاروبارە ئیدارییەکان، هاوکارییەکان دەگاتە دەستی ئەوکەسانی کە زیانلیکەوتوون".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin