Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقینەوەیەکی بەهێز خورماتووی هەژاند.. نوێکراوەتەوە

2017-11-21 16:33:43



ڕۆژنیوز – هاوڕێ کرێکار

 

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، لە شارۆچکەی خورماتوو، کوژرانی ٢٥ کەس و برینداربوونی ٥٣ ی کەسی لێکەوتەوە، وتەبێژی میحوەری باکوری چەکدارانی حەشدی شەعبیش دەڵێت:"تەقینەوەکە دەخەینە ئەستۆی چەتەکانی داعش".

 

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.

 

سەید عەلی هاشمی، وتەبێژی میحوەری باکوری چەکدارانی حەشدی شەعبی، لە شارۆچکەی خورماتوو، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتوو، لە نێو عەلوەی سەوزە فرۆشانی شارۆچکەکە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری کیا دوو تەنی تەقیوەتەوە"..

 

 

هاشمی، وتیشی:"ئێستا لە نێو نەخۆشخانەی شارۆچکەی خورماتووم ، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ٢٥ کوژرا و ٥٣ بریندار هەیە".

 

وتەبێژی میحوەری باکور-ی چەکدارانی حەشدی شەعبی، وتیشی:"تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە عەلوەی شارۆچکەکە گەیاندووە".

 

 ئەوەشی خستەڕوو:"ئێستا ئەو ناوچەیە بەهێزێکی زۆر ئەمنی دەورە دراوە".

 

سەید عەلی هاشمی، وتەبێژی میحوەری باکوری چەکدارانی حەشدی شەعبی، دەشڵیت:"تەقینەوەکە دەخەینە ئەستۆی چەتەکانی داعش".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin