Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکیای ڕاگەیاند

2017-11-21 14:48:27



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیای ڕاگەیاند.

 

کەمێک لەمەوبەر لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، کە گەریلاکان دوێنێ فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیایان لە قلابان خستووەتە خوارەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە:"دوێنی کاتژمێر ٠٥:٢٠ی ئێوارە، لە ناوچەی قلابانی سەربە شرناخ، گەریلاکانمان دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجام دا، لە چالاکییەکەدا چەند سەربازێک برینداربوون، کە ژمارەیان نەزاندراوە".

 

هەپەگە ڕاشیگەیاند:"لەسنوورەکە گەریلاکانمان فڕۆکەیەکی سیخوڕییان کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا بەقورسی پێکراوەو کەوتووەتەخوارەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin