Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەکەکە: با فاشیستەکان دڵخۆش نەبن چونکە لە داهاتوویەکی نزیکدا لێیان تێکدەدەین

2017-11-21 13:53:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی دەلال ئامەد و١٢ هاورێی قارەمانمان لە بۆتان بەشێوەیەکی درندانە شەهیدکران، با فاشیستەکان دڵخۆش نەبن، لەبەر ئەوەی ئەو شادمانەیان لەداهاتوویەکی نزیک دا لێ تێک دەدەین.

 

لەسەر شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە و، فەرمانداری هەرێمی بۆتان، 'دەلال ئامەد و١٢ گەریلای هەپەگە و یەژەئاستار'، کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە: چلەمین ساڵیادی پەکەکە وەک ساڵی دەلال-بوون و لەسەر هێڵی دەلال ئامەد دا دەکەینە ساڵی پارتیبوون و گەریلابوون و، نەتەوەی دیموکراتی  دەگەیەنینە سەرکەوتن.

 

پەکەکە راشیگەیاندووە ''بەهۆی ئەوەی دەلال ئامەد و١٢ هاورێی قارەمانمان لە بۆتان بەشێوەیەکی درندانە شەهیدکران، با فاشیستەکانی ئاکەپە/مەهەپە و هێزە دەسەلاتدارەکان دڵخۆش نەبن، لەبەر ئەوەی ئەو شادمانەیان لەداهاتوویەکی نزیک دا لێ تێک دەدەین".

 

پەکەکە ئەوەشی ڕاگەیاند: بیرەوەریەکانی شەهیدە قارەمانەکانمان لە 'حەقی قەرارەوە بگرە تا دەگاتە دەلال ئامەد' نامرن، لە چەلەمین ساڵیادی پەکەکەدا پەیمان دەدەین بە بەرخودان وسەرکەوتن تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهید بۆتان و هەڤاڵانی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin