Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ڵه‌بجه‌، نزیکه‌ى 75 ملیۆن دینار بۆ زیان لێکه‌وتوانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى باشوور و ڕۆژهه‌ڵات کۆکرایه‌وه‌

2017-11-21 13:42:01



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

لە که‌مپەینى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى بۆ زیان لێکه‌وتوانى باشور و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بڕى 74 ملیۆن و 486 هه‌زار و 500 دینارى عێراقى کۆکراوه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ، له‌مۆنۆمێنتى یادگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رى پارێزگار و ژماره‌یه‌ک له‌مامۆستایانى ئایینى و چالاکوانان و ئه‌ندامانى که‌مپەینى هه‌ڵه‌بجه‌ کۆتاییان به‌کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارییه‌کان هێنا و ئه‌مڕۆ له‌قۆناغى یه‌که‌میشیاندا هاوکارییه‌کانیان ده‌به‌نه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان.

 

هادى هه‌ردى، ئه‌ندامى که‌مپەینى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌یاننامه‌ى که‌مپەینه‌که‌ى خوێنده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:"که‌مپەینه‌که‌مان له‌ 16ى ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان کەمپەینەکەمان ده‌ستیپێکرد و تا به‌روارى 20ى ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام بوو".

 

 

باس لەوەشکرابوو: سوپاسى ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و که‌سایه‌تى و بازرگان و سه‌رمایه‌دار و خه‌ڵکانى خێرخواز و خۆبه‌خش ده‌که‌ن که‌ هاوکارى باشیان کردین بۆ سه‌رخستنى که‌مپەینه‌که‌.

 

ناوبراو، وتیشی: بڕى 74 ملیۆن و 486 هه‌زار و پێنج سه‌د دینارى عێراقى کۆکراوه‌ته‌وه‌ لە کەمپەینەکەدا، هەروەها لەگەڵ 600 به‌تانى و 40 ته‌ن جلوبه‌رگ و نزیکه‌ی ته‌ن و نیوێک خۆراک و 60 زۆپا و 50 ڕاخه‌رى جۆراوجۆر.

 

له‌کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شدا ئاماژەبەوەشدراوە: دواقۆناغى که‌مپەینه‌که‌مان گه‌یاندنى ئه‌م هاوکاری و پێداویستیانه‌یه‌ بۆ ناوچه‌ زیان لێکه‌وتوه‌کان له‌ڕێگه‌ى دوو تیمه‌وه‌، تیمێک بۆ زیان لێکه‌وتوانى پارێزگاى کرماشان که‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێ ده‌که‌وێت و له‌مه‌رزى شۆشمێ هاوکارییه‌کان ده‌به‌ن و له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا تیمى دووه‌م هاوکاریه‌کان ده‌به‌نه‌ بنارى به‌مۆ.

 

کەمپینی هەڵەبجە لەڕێگەی پەیوەندی بە کونسوڵخانەی ئێران و چەند بەرپرسێکی ئیداری پارێزگای کرماشان ڕەزامەندی ئەوەیان وەرگرتوە بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانیان بۆ زیان لێ کەوتوانی ئەو پارێزگایە کە ئەمڕۆ لەڕێگەی لیژنەیەک لەئەندامانی کەمپینەکە هاوکاریەکان لەمەرزی شۆشمێ دبەنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی دابەش کردن.

 

 

لە شەوی ١٢ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە پلەی 7.3 ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بە هەزارانیش ئاوارەبوون و بە هەزاران خانووش ڕوخێندران، بەهەمان شێوە لە باشوری کوردستانیش ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چەندین خانوش ڕوخێندرا.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin