Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام نەدرا

2017-11-21 11:59:47



ڕۆژنیوز – کەرکوک

 

بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامنەدرا و ئەندامێکی ئەنجومەن-یش دەڵێت: ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان کردبوو، بەڵام بەهۆی کێشەی ناوخۆی خۆیانەوە بەشدارنەبووون.

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت، بەڵام تەنیا ١٥ ئەندام ئامادەی دانیشتنەکەبوون، بۆیە نیسابی یاسایی تەواونەبوو و دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا.

 

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک-یش ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کە بڕیاربوو سەرپەرشتی دانیشتنەکەی ئەنجومەن بکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: پێش کۆبوونەوەکە لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان ڕێککەوتین و بڕیاربوو بەشداریی بکەن، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێسە لەناو خۆیاندا بەشدارییان نەکرد.

 

جێگای ئاماژەیە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێویستی بە ئامادەبوونی ٢١ ئەندام هەیە بۆ تەواوکردنی نیسابی یاسایی و لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ-دا تەنیا ١٥ ئەندام ئامادەبوون، کە لە ١٤یان لە لیستی برایەتی بوون و ئەندامی یەکێتی و یەکگرتووبوون، بەڵام پارتی ئەندامەکانی خۆی نەناردە کۆبوونەوەکە و ئەندامەکەی دیکەش لە کوتلەی عەرەبی-یە.

 

ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له‌ ساڵى ٢٠٠٥ هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ساڵه‌کانى ٢٠١٠ و ٢٠١٤ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگار نه‌کراوه‌، ژماره‌ى کورسیه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا پێک هاتووه‌ له‌ ٤١ کورسى ئه‌نجومه‌ن لیستى برایه‌تى ٢٦ کورسى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان هه‌یه،‌ که‌ لیستى کوردییه‌، به‌ره‌ى تورکمانیش نۆ کورسیان هه‌یه،‌ لیستى گردبوونه‌وه‌ى کۆمارى عێراقیش شەش ئه‌ندامیان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌یه‌.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin