Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی حکومەتی هەرێم گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان

2017-11-21 10:01:50



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرەشتی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی، گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.

 

کەمێک لەمەوبەر، شاندێکی حکومەتی هەریم گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.

 

بەپێی زانیارییەکان، حکومەت دەیەوێت شاندی ھاوبەش پێک بھێنن بۆ بەغدا، داوا دەکەن وەزیرەکانی گۆڕان بگەڕێنەوە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن.

 

شاندەکەی حکومەت پێکهاتوون لە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک، هەروەها دڵشاد شەھاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەوت و، عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن.

 

شاندەکەی حکومەت لەلایەن عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی و بەشێک لە ئەندامەنی خانەیڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی کران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin