Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ: کۆریای باکور وەک پشتیوانیکەر لە تیرۆر لەقەڵەم دەدەین

2017-11-21 09:15:59



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەرمیکا ڕایگەیاند، کۆریای باکووری وەکو وڵاتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر دەزانین و ئەوەش وا دەکات ئەمەریکا بتوانێت سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەر پیۆنگیانگدا.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا دەسەپێنێت.

 

هەروەها ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت:"ئەمڕۆ ئەمەریکا کۆریای باکور وەک وڵاتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر پۆڵین دەکات، دەبوو ئەوە لە مێژەوە بکرایە لە چەند ساڵێ ڕابردوودا."

 

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن، ڕایگەیاند: بڕیاری واشنتن سەبارەت بە پۆڵێنکردنی کۆریای باکوور وەک وڵاتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر، وا دەکات لایەنی سێیەم کە یارمەتی کۆریای باکوور دەدات نەتوانێت چیتر یارمەتی و کۆمەکی بکات.

 

ئەمەش دوای هەفتەیەک لە گەڕانەوە ترامپ دێت لە گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئاسیا، کە تیایدا سەردانی پێنج وڵاتی کرد و ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەسەر کۆریای باکوور بوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin