Smiley face
Smiley face
Smiley face

ناوەندی شەهید بێریڤان-ی ژنانی گەنجی ئێزدی لە شەنگال کرایەوە

2017-11-20 21:02:41



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ناوەندی شارۆچکەی شەنگال، ناوەندی شەهید بێریڤان-ی ژنانی گەنجی ئێزدی کرایەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە مەراسیمێک، ناوەندی شەهید بێریڤان-ی ژنانی گەنجی ئێزدی، لە ناوەندی شارۆچکەی شەنگالی سەر بە پارێزگای موسڵ کرایەوە.

 

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شەنگال، ئەندامانی دەزگاکانی شەنگال و گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەشداری مەراسیمی کردنەوەی ناوەندی شەهید بێریڤان-ی ژنانی گەنجی ئێزدی بوون.

 

لە مەراسیمەکەدا، ئەزدا ڤیان، ئەندامی ناوەندی شەهید بێریڤان-ی ژنانی گەنجی ئێزدی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"لە کۆمەڵگای ئێزدی-دا ئەوە کە زۆرترین ئازار دەچێژێت ژنە، کاتێک چەتەکانی داحش هیرشیان کردە سەر خاکەکەمان، ژنان بە ئامانج گیران، بە هەزاران ژنی ئێزدی کەوتە دەسوت چەتەکان و لە شارە جیا جیاکان فرۆشران، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژنان نەفرۆشرێن، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی دەڵێین ئیتر بەسە و ئێمە خۆمان بەڕێکخستن بکەین، باوەڕمان بەخۆمان هەیە و سەردەکەوین".

 

(ئەزدا ڤیان)

 

هەر لە مەراسیمەکەدا، ژیندا ئێزیدخان، کە ژنە شەڕڤانێکی یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە یە، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"شەهید بێریڤان ژنێکی ئێزدی شەنگال بوو، کاتێک چەتەکانی داعش هاتنە شەنگال و بەهەزاران کەس کەوتە دەستیان، شەهید بێریڤان ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، بۆ ئەوەی خاکەکەی بپارێزێت و لە دژی کۆمەڵکوژییەکان ببێتە قەڵغان، ئێمە وەک یەژەشە، شەهید بێریڤان بەبیردەهێنینەوە ئەم ناوەندەش لە ژنانی خۆمان پیرۆز دەکەین".

 

(ژیندا ئێزیدخان)

 

دوای وتارەکان، مەراسیمەکە بە شایی و خۆشی دەربڕین کۆتایی هات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin