Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە زانکۆیەکی فەرەنسا کۆنفرانسێک بە ناوی تورکیای دەسەڵاتدار بەڕێوەدەچێت

2017-11-20 10:35:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە زانکۆی 'پاریس ٨ی فەرەنسا' کۆنفرانسێک بە ناوی "تورکیای دەسەڵاتدار" بەڕێوەدەچێت و خەتیب دیجلە، سیاسەتمەداری کوردیش لەو کۆنفرانسەدا قسەدەکات.

 

لە ڕۆژی ٢٣ی مانگدا کۆنفرانسێک لە بارەی دەسەڵاتداریی تورکیا لە زانکۆی پاریس ٨ی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئەو کۆبفرانسە لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانییەوە هەتاکو ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

یەکەم دانیشتنی کۆنفرانسەکە بە ناوی "دەوڵەت و دەسەڵاتدار" بەڕێوەدەچێت، ئەنگین سوستامی ئەکادیمیسییەن لەو دانیشتنەدا ئەو بابەتە شیدەکاتەوە.

 

دواتر خەتیب دیجلە، سیاسەتمەداری کورد لەبارەی داهاتووی تورکیا و گەلی کورد لە باکوری کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا قسەدەکات.

 

بەشی دووەمی کۆنفرانسەکە بە ناوی "کۆچ و بزوتنەوە" بەڕێوەدەچێت، کە کلۆدیا چارڵز، شۆشانا فینە و بورجو تۆگرال لە باریەوە قسەدەکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin