Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکێتی ئەفریقا: پێویستە هەرچی زووترە دۆخی زیمبابۆ ئاسایی بکرێتەوە

2017-11-16 10:36:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکێتی ئەفریقا ڕایگەیاند، کردەوەکانی سوپای زیمبابۆ لە کودەتا دەچێت و پێویستە دۆخەکە بە زووترین کات ئاسایی بکرێتەوە.

 

ئالفا کۆند، سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا وتی، گۆشەگیرکردنی مۆگابە، سەرۆکی حکومەتی زیمبابۆ قبوڵ ناکرێت و پێویستە یاسا و دەستوور لەو وڵاتە سەروەر بێت.

 

ئاڵفا کۆند ڕاشیگەیاندووە، کە هێزە سەربازییەکانی زیمبابۆ پێشتریش هەوڵیاندابوو بۆ داگیرکردنی دەسەڵات و ئەو کردەوەیەیان لە کودەتا دەچێت نەک نەهێشتنی تاوان.

 

بەرەبەیانیی دوێنێ، پاش بیستنی دەنگی تەقەی گولـلە و تۆپ لە هەرارەی پایتەختی  زیمبابۆ، سوپا کۆنتڕۆڵی شارەکەی بەدەستەوە گرت و دەنگۆی ڕوودانی کودەتا لەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە.

 

پاشان سوپای زیمبابۆ، لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، کە کودەتا لە گۆڕێدا نییە، بەڵکو تەنیا ئۆپەراسیۆنێکە دژی ئەو تاوانبارانەی ژیانی خەڵکیان خستووەتە مەترسییەوە.

 

هاوکات جیکوب زۆما، سەرۆکی حکومەتی ئەفریقای باشور ڕایگەیاندووە، کە موگابە لە ماڵی خۆیدا گۆشەگیر کراوە.

 

ئۆپەراسیۆنی سوپای زیمبابۆ کاتێک ڕوویدا، کە سەرۆکی ئەو وڵاتە ئیمرسۆن مۆنانگاگوا-ی جێگری لە کار دوور خستەوە و لە جیاتی ئەو هاوسەرەکەی خۆی دانا.

 

موگابە، تەمەنی ٩٣ ساڵە و لە ساڵی ١٩٨٠ وە بۆ ئێستا دەسەڵاتی زیمبابۆی بەدەستەوەیە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin