Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکانی سەربە تورکیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین

2017-11-14 14:00:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دەستە چەتەکانی سەربە تورکیا بەردەوامن لە تۆپبارانەکانیان بۆسەر گوندەکانی سەر سنووری کانتۆنی عەفرین و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەش وەڵامیان دەدەنەوە.

 

شەوی ڕابردوو چەتەکانی سەربە تورکیا گردی قەستەلی سەربە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرینیان تۆپباران کرد.

 

شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان وەڵامی ئەو هێڕشانەیان دایەوە، ئەنجامی شەڕی نێوان شەڕڤانان و چەتەکان ڕانەگەیەندراوە.

 

ئەو چەتانەی لە دەوروبەری گردی بەیلون و گوندی عەیبن دەقنە خۆیان جێگرکردووە، هەوڵیاندا لەو ناوچانە خەندەق هەڵبکەنن و پێگەی دیکە دروست بکەن، کە شەڕڤانان چالاکیان دژیان  ئەنجامدان، چەتەکان کشانەوە.

 

هەروەها چەتەکان شەوی ڕابردوو پێنج تۆپیان هاویشتە سەر گردی بەدریخان و ئەنجاماکەی زیانی مادی لێکەوتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin