Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هێرشێکی چەکدارەکانی تاڵیباندا ٢٢ سەربازی ئەفغان کوژران

2017-11-14 11:32:06



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانێکی نێوان سوپای ئەفغانستان و چەکدارەکانی تاڵیباندا، ٢٢ سەربازی ئەفغان کوژران.

 

شەوی ڕابردوو چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازی سوپای ئەفغانستان لە پارێزگای قەندەهاری باشوری ئەو وڵاتە و ٢٢ سەربازی ئەفغانیان کوشت، چەکدارەکانی تاڵیبانیش ٤٥یان لێ کوژرا.

 

هەروەها وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای قەندهار ڕایگەیاندووە، کە ٤٥ چەکداری تاڵیبانیش لەو شەڕەدا کوژراون و ٣٥ی دیکەیان برینداربووە.

 

ئەو وتەبێژی ئاماژەی بەوەشداوە، کە چەکدارەکان هەوڵیانداوە کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ ئەو هێرشە بەکاربێنن، بەڵام ئۆتۆمبێلێکە پێس ئەوەی بگاتە ئامانج تێکشکێندراوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە چەکدارەکانی تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆ سەر سێ پارێزگای قەندهار، هەلماند و فەراه، شەوی ڕابردوو ٧٣ سەربازی ئەفغانیان کوشتووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin