Smiley face
Smiley face
Smiley face

پاسی کتێبخانەی ئۆجالان کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا

2017-11-12 21:28:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پاسی کتێبخانەی ئۆجالان، گەشتەکەی خۆی بە شارەکانی ئەوروپا-دا، بە گردبوونەوەیەک لە ستراسبۆرگ کۆتایی پێهێنا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، پاسی کتێبخانەی عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا.

 

دواین جار، پاسی کتێبخانەی ئۆجالان، لە شاری فرانکفۆری ئەڵمانیاوە، بەڕێکەوتەوە بۆ شاری ستراسبۆرگی فەرنسا، لەسەر ڕێگایش، بە وێنە و پۆستەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، پێشوازی لێکرا.

 

پاسەکە لە شوێنی چالاکی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان،  لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ، بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، پێشوازی لێکرا.

 

لە گردبوونەوەیەکشدا، لەدوای گەیشتنی پاسەکە، فاتۆش گۆکسونگور، هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەوروپا، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"لە زۆر شوێن هەوڵی ئاژاوەگێڕێ دروست بوو، بەڵام بە بەرخۆدان ئێمە گەیشتینە ئێرە".

 

هەر لە گردبوونەوەکەدا، توگبا هەزە، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان، واتە گۆشگیرکردنی هەموومان، بۆ بەدیهێنانی ئازادی یەکسانی و دادپەروەری، دەبێت گۆشەگیری لە ئیمرالی هەڵبگیرێت".

 

گردبوونەوەکە، بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

 

پاسی کتێبخانەی ئۆجالان، ڕۆژی ٩ی مانگی ڕابردوو لە شاری ستراسبورگەوە گەشتێکی بە ناو شارەکانی ئەوروپادا بە مەبەستی پستگیریکردنی ئۆجالان و بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی دەستپێکردبوو، ئەمڕۆ بە گەڕانەوە بەرەو ستراسبورگ کۆتایی بەو گەشتە هێنا.

 

ب.ل

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin