Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەراسیمێک بۆ شەهید شاهۆ گەرمیانی ڕێکخرا

2017-11-05 19:38:14



ڕۆژنیوز- بۆتان گەرمیانی

 

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، لە شارەدێی ڕزگاری سەربە شارۆچکەی کەلار، مەراسیمێکی بۆ شەهید شاهۆ گەرمیانی ڕێکخست.

 

کاتژمێر٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، لە شارۆچکەی ڕزگاری سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە کۆتا ڕۆژی پرسەی شەهید ئیبراهیم عومەر ناسراو بە شاهۆ گەرمیانی، مەراسیمێکی لەبەردەم ماڵی شەهید-دا ڕێکخست.

 

 

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا کورتەیەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید شاهۆ گەرمیانی خوێنرایەوە، دواتر لەسەر ناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، ئامینە حەسەن ئەندامی  کۆمیتەکە، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"شەهید شاهۆ بە قارەمانێتی و تێکۆشانی خۆی گەیشتە کاروانی شەهیدان، کەمن ئەو دایک و باوکانەی کە بتوانن کوڕی وەکو شەهید شاهۆ و شەهیدانی ڕێگای ئازادی خاک و نیشتمان پەروەردە بکەن".

 

 

ئامینە، وتیشی:"شەهید شاهۆ لەبەر ئەوەی ئاقڵییەتی کۆیلایەتی و چەوسانەوەی پێ قەبوڵ نەکراوە، بۆیە ئەم ڕێگە پیرۆزەی هەڵبژارد، لە کۆتاییدا لە جێی سەرەخۆشی پیرۆزبایی لە خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەم".

 

دواتر، ڕووناک مەجید هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"شەهید شاهۆ درکی بەوە کردبوو کە تەواویی ئەو پیلانگێڕییانەی لەسەر باشوری کوردستان دەکرێت، دەستی دەوڵەتی تورکی تێدایە، چونکە دوژمنی ڕاستەقینەی گەلی کوردن، هەر بۆیە ڕۆیشتە سنوورەکانی باکوری کوردستان و بڕیاری تێکۆشانی دا".

 

 

ڕووناک مەجید، وتیشی:"تورکیا و ئێران و عێراق وەکو دوژمنێکی هەمیشەیی، بەردەوام لە هەوڵ و هێرشدان بۆ لەباربردنی دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان، بۆیە بۆ سەرخستنی تێکۆشانی شەهیدان و پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی دوژمنان، پێویستیمان بە یەکێتییەکی نەتەوەییە، لێرەوە سۆز دەدەین بە شەهید شاهۆ و خانەوادە سەربەرزەکەی، کە هەتا گەیشتن بە ئازادیی و سەرخستنی ڕێبازی شەهیدان، لە بەرخۆدان تێکۆشانی بەردەوامبین".

 

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، کامیل قادر لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید ئیبراهیم عومەر ناسراو بە شاهۆ گەرمیانی قسەیکرد و وتی:"شەهید شاهۆ یەکەم شەهیدمان نەبووە و کۆتا شەهیدیشمان نابێت، ڕێگای شەهید شاهۆ و تەواوی شەهیدانی ڕێگای سەربەرزی خاک و نیشتمان هەمیشە پڕ ڕێبوارە، شەهید شاهۆ و تەواوی شەهیدانی ئەم خاکە پیرۆزە، وەڵامێکی گەورەن بۆ ئەردۆغانەکان و خومەینییەکان، کە بە تەواوی هەوڵیانەوە دەیانەوێت نەتەوەی کورد لەناو ببەن".

 

 

وتیشی:"پەیامی ئێمە وەکو خانەوادەی شەهید بۆ حزبە سیاسییەکان لە باشوری کوردستان ئەوەیە، کە ئیتر یەکگرتووبن و بەسە کلک گرێدان بەم وڵات و بەو وڵات، هەر بە یەکگرتوویش گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەژێرپێ دەخەین".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin