Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن

2017-10-23 19:21:31



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

 ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی ھەرێمی کوردستان لەدوای ڕیفراندۆم و دۆخی ناوخۆی یەکێتی کۆبوویەوەو لە دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکدا چەند داواکارییەکیانن خستەڕوو، و ڕایانگەیاند: پێویستە بەستنی کۆنگرەی یەکێتی لە شوباتی ٢٠١٨ تێپەڕ نەکات.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی دەستیپێکردو کەمێک پێش ئێستا بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەلایەن زوبیر عوسمان ئەندامی ئەنجومەنەکەوە، کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندرا.

 

لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەدا راگەیەندراوە: کە دەبێت کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت و لە شوباتی ساڵی داهاتوو زیاتر دوانەکەوێت.

 

 

هەروەها دایان کرد، کە ئەنجومەنی سیاسی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بارزانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەڵبووەشێندرێتەوە، لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەیدا دەبێت نوێنەری یەکێتی تییدا بکشێتەوە.

 

هەر لەو ئەنجامنامەیەدا داواشکرا، کە ئەنجومەنێک لە نوێنەری پێنج لایەنەکە پێک بێت و سەردانی بەغدا بکەن و بزوتنەوەی گۆران و سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا بکەنەوە.

 

راشیگەیاند: هەر رێككەوتنێكی چارەنوسساز كە یەكێتی ئەنجامی دەدات پێویستە لە ئەنجومەنی ناوەندی پەسەند بكرێت، ئەگەر نا كاری پێناكرێت، و ئەنجومەنەكە تۆمەتی هەموو ئەو لایەنانەشی رەتكردەوە كە ئاڕاستەی یەكێتی كراوەو،  هەبوونی شەهیدەكانیان وەک گەواهیدەر هێناوەتەوە بۆ ئەوەی كێ لەسەنگەری بەرگریدا بووە.

 

پێشتر، لەتیف نیرۆیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وتبوو: کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکرێت و تیایدا تاوتوێی دۆخی ھەرێمی کوردستان دەکرێت لە قۆناغی دوای ڕیفراندۆم، وە لە ھەمان کاتدا ئەنجومەن پرۆژە وە پلانی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێم و دۆخی ناوخۆی یەکێتی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin