Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕێی وەڵامی بەغداین بۆ گفتوگۆ

2017-10-23 16:32:45



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

نێچیرڤان بارزانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئامادەی گفتوگۆی جدین لەگەڵ بەغداو چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین، بۆئەوەی شاندی گفتگۆ بچێتە بەغدا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد.

 

بارزانی وتی:"وەک بەڕێز سیستانی و عەبادی وتوویانە، خوازیارین کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەش ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی بەغداین، هەربۆیە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ سەردانی شاندەکان دیاری نەکراوە، ئێمە ئامادەی دانیشتنی جدین و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە.

 

وتیشی: بەداخەوە ئەوان لە هەندێک شوێن ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بەردەوامە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی کێشە بۆ بۆ هەموو شوێنەکان.

 

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت: کورد دۆخی لەمە خراپتری دیوەو ڕزگاری بووە، لەمەش دەربازی دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە چۆن دەربازمان دەبێت، بۆ ئەوەش یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی زۆر گرنگە، دەکرێت هەموو ناکۆکییەکان بەلاوەبنێین لە ئێستادا.

 

دەربارەی بڕیارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی نوێ، وتی:"ئامادەین گفتوگۆی لەسەر بکەین و دەمانەوێت شتی باشتریش لەوە بکەین".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin