Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلا لە گەڤەر و چەلێ و قلابان گورزی لە سوپای تورک دا

2017-10-23 15:55:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە، لە شارۆچکەکانی چەلێ و گەڤەری سەربە جولەمێرگ و قلابانی سەربە شرناخ گورزی قورسیان لە هێزەکانی سوپای تورک دا.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هیزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چەند چالاکییەکی گەریلاکانی لە باکوری کوردستان بڵاوکردەوە و زانیاریی ئاشکراکرد.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ لە گردی شەهید ڕەحیمەی سەربە گەڤەر چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، هەر لەوێ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا کە ئەنجامەکەی نەزاندرا.

 

هەروەها، هاتووە: کاتژمێر ١:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی شەهید عەلیشێری سەربە گەڤەر چالاکییەکی دیکە لەلایەن گەیلاکانمانەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکیەشدا سەربازێکی تورک کوژرا.

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییەک دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، گەریلاکان لەو چالاکییەدا پێگەکانی سوپای تورکیان کردە ئامانجی چالاکییەکەیان، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزاندرا.

 

لە بەشێکی دیکەدا ڕاگەیەندراوە: ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە کاتژمێر٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی سەربازەرکانی سوپای تورک لە گردی یەکمالی سربە قلابانی شرناخ لەلایەن گەریلاکانەوە کرانە ئامانج، سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی قورسی بەرکەوت، سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپا لەو چالاکییەدا زانیاریمان بە دەست نەگەیشت.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin