Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوا لە سی پی تی کرا شاندێک بنێرێتە ئیمرالی

2017-10-23 15:01:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چالاکی ئێشکگریی ماوە نادیار بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە شاری ستارسبۆرگ بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەستیپێکرد، تێیدا داوا لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) کرا، کە شاندێک بنێرێتە دوورگەی ئیمرالی.

 

ئەمڕۆ، لە بەردەم کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا، بە بەشداری سەدان هاوڵاتیی کورد، چالاکیی ئێشکگریی ماوە نادیار بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەستیپێکرد.

 

چالاکییەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەستیپێکرد، تیایدا یوکسەل کۆچ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کوردستان لەو ئەوروپا، توگبا هەزەر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، خاتیبه دیجلە، ئەندامی شاندی ئیمرالی و ڕەمزی کارتال، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل قسەیان کرد.

 

ئەوانەی کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا قسەیان کرد، سەرجەمیان داوایان لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) کرد، کە شاندێک بنێرێتە ئیمرالی و زانیاریی پێویست لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان لەو ڕێگایەوە بدرێتە گەلی کورد.

 

ئامادەبووانی چالاکییەکە، بە وتنەوەی دروشم داوای لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالانیان کرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin