Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی دەستیپێکرد

2017-10-23 10:11:12



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

 ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی ھەرێمی کوردستان لەدوای ڕیفراندۆم و دۆخی ناوخۆی یەکێتی دەستی بە کۆبوونەوە کرد.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

 

لەتیف نیرۆیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت: کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکرێت و تیایدا تاوتوێی دۆخی ھەرێمی کوردستان دەکرێت لە قۆناغی دوای ڕیفراندۆم، وە لە ھەمان کاتدا ئەنجومەن پرۆژە وە پلانی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێم و دۆخی ناوخۆی یەکێتی.

 

لەتیف نیرۆیی، وتیشی: ئەندامانی ئەنجومەن سەرپشکن سەبارەت بە ھەر بابەتێک باسی بکەن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی یەکێتی.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا نووسیبووی:"سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌ک لاکه‌ره‌وه‌ ده‌دات.. سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌ چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ ده‌دات.. 

به‌ره‌و کۆنگره‌...
به‌ره‌و نوێ بوونه‌وه‌ و گۆڕانکاری..
به‌ره‌و رێبازه‌که‌ی مام..
به‌ره‌و رسوا کردنی رسوا که‌رانی یه‌کێتی".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin