Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕزگار عەلی: سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵدەبژێردرێ

2017-10-23 09:09:13



ڕۆژنیوز – رێباز سەباح

 

ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هانی هەموو لایەک دەدەین، بۆ ئەوەی بەزووترین كات سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێردرێ، دەشڵێت:"هەوڵی جددیی دەدەین بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی كەركوك".

 

بەمەبەستی هێوركردنەوەی بارودۆخی شاری كەركوك، دوێنێ وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی شاری كەركوكی كرد، لە سەردانەكەشیدا لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لەو شارە کۆبوونەوە.

 

ڕزگار عەلی، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی و دەستنیشانكراو بۆ پارێزگاری نوێی كەركوك، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:"ئامانجی هاتنەكەی وەزیری ناوخۆی عێراق، بۆ ئەوە بوو كە چۆن بتوانین بە زووترین كات، ئارامی و ئاسایش بۆ شاری كەركوك بگەرێنینەوە، باسی ئەوەش كرا كە چۆن ئەو كێشەیەی شارۆچکەی خورماتووش چارەسەر بكرێت، هەر چەند ئەوە لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای كەركوكە، بەڵام دۆخەكە وا دەخوازێت كە ئەوەش باس بكرێـت".

 

ڕزگار عەلی، وتیشی:"هانی هەموو لایەك دەدەین بەزووترین كات سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری نوێی شاری كەركوك هەڵبژێردرێت، هیچ جیاوازییەكیش نەكرێت لە نێوان پێكهاتەكان".

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دڵنیایی دایە خەڵك،کە پۆلیسی فیدراڵی لە شارەكەن، بۆ پارێزگاری كردن لە ئەوان هاتوون و وتیشی: هیوادارم ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە لەلایەن حكومەتی ناوەند بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بەردەوام بێـت، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئارامی و ئاسایش و ئیدارەی شارەكە بگەرێتەوە دۆخی پێشووی خۆی.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin