Smiley face
Smiley face
Smiley face

رێبوار تەها: بۆ هێوركردنەوەی کەرکوک پێشوازی هەموو شاندێك دەکەین

2017-10-23 08:25:04



ڕۆژنیوز - ڕێباز سەباح

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە لەم كاتەدا لە ناوەندەوە یان لە هەرێمەوە شاند بێت بۆ شاری كەركوك، لامان گرنگە، چونكە بارودۆخەكە هێور دەبێتەوە.

 

ڕێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەكان وتی:"ئێمە بەخێرهاتنی هەر شاندێک یان بەرپرسێك دەكەین چ لە حكومەتی ناوەندەوە بێت یان لە حكومەتی هەرێمەوە بێت، بۆ ئێستای شاری كەركوك گرنگە، چونکە ئێمە پێویستمان بەوەیە ئیش بۆ ئەوە بكەین دۆخی شارەكە ئارام بكەینەوە".

 

ڕێبوار وتیشی:"بەڕێز قاسم ئەلەعرەجی وەزیری ناوخۆ دیارە لە سەردانەكەیدا بۆ شاری كەركوك چەند پەیامێكی هەبوو كە بەداخەوە پێشتر قسەی لەسەر دروست بووە، یەكێك لەوانە كە باس دەكرێـت گوایە سزای ئەو كارمەندانە بدرێت كە بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆمیان كردووە، دیارە بە ڕون و ئاشكرا وتی ئێمە بە هیچ شێوەیەك هیچ بڕیارێكی وامان بۆ نەهاتووە و هیچ بڕیارێكیش نییە لە سەر بیروڕای جیاواز خەڵک سزا بدەین، هەروەها گوایە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستگیر دەكەین تەئكیدی كردەوە وەك و وەزارەتی ناخۆی حكومەتی عێراق ڕەتی دەكەنەوە هیچ لێپرسینەوەیەك نییە لە وەزارەتی ناوخۆوە وە لە حكومەتی ناوەندیشەوە هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوە".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی:"هەروەها وەزیری ناوخۆ لە پەیامەكەیدا داوای گەڕانەوەی لە دانیشتوانی كەركوك كرد كە بەپەلە بگەڕێنەوە شارەكەیان، لەبارەی ئاسایش کەرکوکیشەوە ئەعرەحی پێی وتوین کە ئەمنیەتی شاری كەركوك بە دەست پۆلیسەوە دەبێت، ئەو هێزانەشی لە شاری كەركوكن لە ژێر فەرمانەكانی پۆلیس دەبن، خۆی لە خۆیدا ئەمانە هەموی پەیامی دڵخۆشكەرن، هەروەها وەزیری ناوخۆ لە شاری كەركوكە و لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخەكە دەبێت، داواشی كرد بە زووترین كات ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دانیشتنەكانی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بەپەلە سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگارێكی نوێ بۆ شارەكە هەڵبژێردرێت".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin