Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان: دەبێت بارزانی و جێگرەکەی دەست لەکار بکێشنەوە

2017-10-22 19:28:37



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیان: سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی شەرعییەتیان نییەو پێویستە دەستلەپۆستەکانیان هەڵگرن.

 

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کەمێک لەمەوبەر کۆتاییهات و، هەڵوێستی بزوتنەوەکە و بڕیارەکان، لەلایەن شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەکەو ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنەوە ئاشکراکرا.

 

شۆڕش حاجی، ڕایگەیاند: گەلەکەمان و ئەزموونەکەمان ئەمڕۆ لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدان و بەشێکی زۆری دەستکەوتەکەمان و نیوەی خاکی خۆمان کە بە خوێن بەدەستمان هێنابو لەدەستدران و بەداخەوە شکۆی پێشمەرگەی کوردستان ئەو قارەمانانەی سەروەریان بۆ گەلی کورد تۆمارکردووە شکێنران و دۆستە نێودەوڵەتیەکانمان لەدەستدا، بەجۆرێک کورد لە سەد ساڵی رابردوودا هێندەی ئەم ساڵانەی کۆتایی بەهێز نەبووە لە بەغدا، بەڵام بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ئەویش لاواز کرا.

 

لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیارەکانەوە ناوبراو، وتی:"سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی هەرێم شەرعیەتیان نیە و دەستلەکار بکێشنەوە و دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم نەمێنێت و سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم بکرێتە پەرلەمانی، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی رزگاریی نیشتمانی".

 

ئەوەشی خستەڕو کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە گەشتە فەرمیەکەی لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و ئێستا لە هەوڵدایە لەگەڵ فراکسیۆن و پەرلەمانتاران بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و دەربازکردنی هەرێم لەم دۆخە.

 

وتیشی:"وەک بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دەربازکردنی هەرێم لەم دۆخە و جێبەجێکردنی ئەو داواکاری و میکانیزمانە، بەڵام هیوادارین حکومەتی هەرێم ئەو جورئەت و بەرپرسیارێتیەیان تێدابێت بەرامبەر خەڵکی کوردستان لەپای ئەو شکستە خۆیان دەستلەکاربکێشنەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin