Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: بە توندی سەركۆنەی بێڕێزیكردن بە ئاڵای ئێران دەكەین

2017-10-22 18:34:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دوای داوای بارزانی بۆ خۆپیشاندان دژی پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان، لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، لە خۆپیشاندانێکدا خۆپیشاندەران چونە بەردەم کونسوڵخانەی هەولێر، لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند: سەركۆنەی بێڕێزیكردن بەرامبەر ئاڵای ئێران دەكەین.

 

لەبەرامبەر چونە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكاندا بڕوای تەواوی بە ئازادیی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی و هەموو چالاكییەكی مەدەنیی رێگەپێدراو هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت خراپەكاری بەرامبەر بە نێردە دیپلۆماسییەكان و شوێن و ئۆفیسەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكرێت و هەموو رێكارێكی یاسایی بەرامبەر بە هەر كارێكی نابەجێی بەو شێوەیە دەگیرێتەبەر".

 

ئەوەش هاتووە:"لەم ڕوانگەیەوە بە توندی سەركۆنەی هەوڵی تێكدەرانەی رۆژانی رابردووی چەند كەسێك بەرامبەر كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و هەوڵی بێڕێزیكردن بەرامبەر بە ئاڵاكەیان دەكەین، و كردەوەیەكی ئاوا بەرامبەر ئاڵای هیچ وڵاتێك لە هەرێمی كوردستان مایەی قبووڵكردن نییە، دووپاتیشی دەكەینەوە كە ئەو كردەوانە كردەوەی تاكەكەسین و و دەزگاكانمان هەموو رێكارێكی یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin