Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە

2017-10-22 16:20:51



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانمان لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە ئامەد، یەکینەیەکی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج و ٢ سەربازی تورک کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گەریلاکانیانەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە:"سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەر لە ناوچەی شەهید کاوە لەنێوان ناوچەی هەزرۆ، پاسوور و فارقینی ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، لە ٣٨ گوندی سنوورەکە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند".

 

ئەوەش هاتبوو:"هێزەکانمان لە ڕۆژی ١٩ی ئۆکتۆبەر لە نزیک گوندی هندەشێ-ی سەر بە شارۆچکەی فارقین، گروپێکیان لە ئۆپەراسیۆنەکەی دوژمن کۆنترۆڵ کرد، لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەریان".

 

هەپەگە، ئەوەشی خستووەتەڕوو:"لەو گروپەی دوژمن دوو سەرباز کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون، ئۆپەراسیۆنەکەش لە ٢٠ی مانگدا بێ ئەوەی ئامانجەکەیان بپێکن، پاشەکشەیان کرد".

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە:"لە ١٧ی ئۆکتۆبەر هێزەکانمان لە ناوچەی قیسلەی سەربە دێرسیم، لە دۆڵی هاکیسێ تاوەکو گوندی مۆزیکێ ڕاست، لەگەڵ یەکینەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، لەو شەڕەدا ژمارەی کوژران و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە، هێزەکانی ئێمەش بە سەلامەتی گەشتنەوە شوێنەکانی خۆیان".

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، باس لەوەش کراوە:"لە ٢٧ی مانگی ڕابردوودا، سوپای تورکی داگیرکەر، بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان، لە هەرێمی بارزان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردبوو، هێزەکانمان لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە یەکینەیەکیان دا لە ناوچەی عادل بەگ، لەو چالاکییەدا لانیکەم سەربازێک کوژراوە".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەوەش ڕاگەیەندراوە:"ئەمڕۆ ٢٢ی ئۆکتۆبەر، لە کاتژمێر ٠٦:٠٠-٠٨:٣٠ سەرلەبەیانی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، ناوچەی شەهید ڕۆستەم-ی زاپیان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کرد".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin