Smiley face
Smiley face
Smiley face

قائیمقامى کۆیە: هاتنى حەشدى شەعبى دوورە لە ڕاستییەوە

2017-10-22 14:15:46



ڕۆژنیوز- قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر

 

قائیمقامى کۆیە ڕایگەیاند، کە ڕەوشى ئەمنى شارۆچکەی کۆیە زۆر باشە و هاتنى حەشدى شەعبی دوورە لەڕاستییەوە.

 

دواى ئەوەى له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر پۆستەکەى لەلایەن ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر جێگیرکرا، سەرکەوت ڕەسول، قائیمقامى کۆیە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا.

 

قائیمقامى کۆیە، ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک دەنگۆى هاتنى حەشدى شەعبى بۆ کۆیە دوورە لە ڕاسیتیەوە و بارودۆخى شارۆچکەکە ئارامە و هیچ کێشەیەکى نییە، دەوامى فەرمانگەکانیش ئاساییە.

 

سەبارەت بە پرۆژەکانی کۆیە-ش ڕایگەیاند: لەماوەى ڕابردوو نزیکەى سێ ملیارد دینار تەرخان کرا و ئێمەش ئەو پارەیەمان بۆ پرۆژەى جۆراوجۆر تەرخان کرد، بەشێکیشیان ئەو پرۆژانەى پێ تەواو کرا کە پێویست بوون و تەواونەکرابون، هەروەها بەشێکى ترى پارەکەش بۆ دابینکردنى هەندێ خزمەتگوزارى بووە لەکەرتى کارەبا و تەندروستى، ئێستاش پرۆژەکان لە شارەدێ-کە و ناو شارۆچکەی کۆیە پرۆژەکان بەردەوامە.

 

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵی چوونی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەرەو شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بڵاوبووەوە.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin