Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی پێشمەرگە: داوا لە خۆبەخشەکان دەکەین خویان ناونوس بکەن

2017-10-22 14:01:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا، داوا لە چەکدارە خۆبەخشەکان دەکات، خۆیان ناونوس بکەن و ڕێنمایی پێویست وەربگرن، سەبارەت بەچۆنییەتی بەشداربوونیان لەکاتی پێویست.

 

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی لەبارەی چەکدارە خۆبەخشەکانەوە بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، هاتووە:"ئاگاداری هەموو خۆبەخشەکان دەکەینەوە، بۆ باشتر ڕێکخستن و ڕێگە گرتن لە دیاردەی نەرێنی، بۆ بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی گیانی خۆبەخشەکان، بەپێویستی دەزانین بە بەرنامەیەکی گونجاو، ڕوڵ و ئەرکی خوبەخشانە ئەنجام بدەین".

 

ئەوەش هاتووە:"داوا لە هەموو خۆبەخشەکان دەکەین، خویان ناونوس بکەن لە بارەگای فەرماندەیی کەرکوک لە قوشتەپەی سەربە یەکەی(۸٠)ی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕێنمایی پێویست وەربگرن سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداربوونیان لە کاتی پێویست".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە داوا خۆبەخشان دەکات، کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە وهەڵگیرسانی شەڕ-دا، بەهیچ شێوەیەک نەچنە شوێنی شەڕەکە و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ نەبن.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی چەتەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە هاوڵاتیان و پێشمەرگە دێرینەکان، هێزێکیان بەناوی 'خۆبەخشەکان' دروستکرد.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin