Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ژنانی ئازاد: پەیامەكەی ئەمریكا بێڕێزییە

2017-10-22 10:51:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەكان

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد ڕایانگەیاند: لێدوانەكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ئۆجالان بێڕێزییە.

 

ئەمڕۆ تەڤگەری ژنانی ئازاد، لەسەر لێدوانێكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبارەی ئۆجالانەوە، پاش ئازادكردنی ڕەقە ڕاگەیاندنراوێکیان بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیاندنەكە دا هاتووە:"بەڕێز ئۆجالان ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤی كوردە، ڕۆڵی پارادیگمای ئۆجالان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە ئاشكرا دیارە، لەسەر پرسی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، كورد لە ئەوروپا و ناوخۆی كوردستان بەردەوام لە چالاكیدان."

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا، وێرای شەرمەزاركردنی لێدوانەكانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، هاتووە: ئەو لێدوانە بێڕێزییە بە ژنان و بەرخۆدانی گەل كورد و شۆڕشی دیموكراتی و مەدەنی.

 

جێی ئاماژەیە لەپاش ئازادكردنی ڕەقە لە لایەن شەڕڤانانەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا وێڕای پیرۆزبایی بۆ ڕزگارکردنی شاری رەقە، لە پەیامێكدا و لەسەر ئەو وێنانەی ئۆجالان لە ئاهەنگی سەركەوتنەكانی رەقە بڵاوكرانەوە  ناڕەزایەتی  دەربڕیبوو.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin