Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

2017-10-21 12:05:19



ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد

 

تەرمی ژنێک کە پیشەی کارگوزارە لە سلێمانی دۆزرایەوە کە سێ فیشەک بە جەستەیەوە بووە، کەسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

 

 درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەرمی ژنێک لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ٥:٠٠  ژنێک لە ماڵەکەی خۆی لە هەواری شار هاتوەتەدەرەوە و کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە کەنەکەوە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بە فیشەک کوژراوە و سێ فیشەک بە جەستەیەوە بووە، بەڵام نازانرێت ڕفێندراوە یاخود لەگەڵ کێ چووەتە دەرەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە ژنەکە ناوی (س.م.ع)ە تەمەنی ٤٥ ساڵە و پیشەی کارگوزارە لە یەکێک لە خوێندنگاکانی هەواری شار.

 

شایەنی باسە هەتا ئێستا کەس لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەش لەو ڕووداوە دەستیپێکردووە.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin