Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ٤٢ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند.. نوێکراوەتەوە

2017-10-20 15:48:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە چەلێ و گەڤەری سەربە جولەمێرگ و خەرەگۆل، کوژرانی ٤٢ سەربازی تورکی ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو، زانیاری و وردەکارییەکانی چەند چالاکییەکی گەریلاکان و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکی ڕاگەیاند.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک ڕۆژی ١٦ی مانگ بەرەو زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد، گەریلاکانمان لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنەدا وەستاون و لە دوو ڕۆژی ڕابردوو شەڕی سەخت لە نێوان گەریلاکان و سوپای تورک ڕوویداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ دوو یەکینەی دوژمن هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانەی خەرەگۆل کە لە کۆنتڕۆڵی گەریلاکانماندان، گەریلاکانمان دژیان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ١١ سەربازی تورک کوژران.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: بەرەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی مانگ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گردی شەهید سیداریان بۆردومان کرد، پاشان کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی لە نێوان هێزەکانمان و سەربازەکانی سوپای تورک لەو ناوچەیەدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا ١٤ سەربازی تورک لەوێ کوژران، هاوکات دەستەیەکی دیکەی سوپای تورک کە هەوڵیاندەدا خۆیان بگەیەننە شەڕەکە، کرانە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان و لەو چالاکییەشدا شەش سەرباز کوژران.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چالاکیی گەریلاکان دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە دەڤەری بارزان بەردەوامە، دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی لە سەر گردی بەیرەق چالاکییەک دژی یەکینەیەکی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران، کاتژمێر ٠٦:٢٠خولەکی سەرلەبەیانیی دوێنێ گەریلاکانمان لە گردی شەهید مونزور چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا دوو سەبازی تورک کوژران.

 

ڕاشگەیەندراوە: لە دووەمین قۆناغی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، گەریلاکانمان لە چەلێ و گەڤەر دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی، لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییەک دژی ئۆتۆمبێلێکی سوپا ئەنجامدرا، کە دوو فەرماندە و دوو سەربازی تێدابوو، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا هەموو ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلکەکەدا بوون کوژران و ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێندرا، کاتژمێر ٠٦:٤٥ خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش گەریلاکانمان بە قەناس لە قەڵا پەریخانی سەربە گەڤەر چالاکییەکی دیکەیان ئەنجمادا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin